قورئان قسەی موحەمەدە!!! هەر ئینسانێکی خاوەن عەقڵ و فام کاتێک سەرنج بداتە وتەکانی قورئان، بە ئاسانی تێدەگا کە قسەی خودی موحمەدە نەک الله. چەند نمونەێەک لە ئاێەتەکانی قورئان ئەم راستیەمان بۆ ئاشکرا دەکا کە قورئان وتەی الله نیە و موحەمەد نوسیویەتی بە هاوکاریی هاوڕێ و دامەزرێنەران و پێک هێنەرانی رێکخراوی ئیسلام. سورەتی النساء ئاێەتی ٨٢: أفلا يتدبرون القرآن ولو كان من عند غير الله لوجدوا فيه اختلافا كثيرا ئاێا بیر لە قورئان ناکەنەوە، ئەگەر لە لاێان خوداوە نەبواێەت ناتەبایی زۆرتان تێیدا دەبینی. بە پێی ئەم ئاێەتە نەدەبو قورئان تەنها یەک ناتەبایی تێدا هەبواێەت، بەڵام بە بەڵگەی خودی ئەێەتەکان سەرتاپای قورئان پڕە لە تەناقوز بێژی و ناتەبایی. بۆ نمونە لە ئاێەتی ٨٦ی سورەتی الکهف دا نوسراوە، رۆژ دەچیتە ناو کانیاوێکی لێڵ و شەو دادێت، یان لە ئاێەتی ٣ی الرعد و ئاێەتی ١٩ی الحجر دا دەڵێ کە زەوی تەختە، یان لە چەندین ئاێەت دا دەڵی کە خودا خۆی کەسانێکی دروست کردوە کە ئیمان ناهێنن و بۆ ئەوە دروستی کردون کە بیانسوتێنێت. لە سورەتی الفاتحە ئاێەتی ١ تا ٧ ، بە تەواوی...
ئەڵڵایەک بتوانێت هەموو گەردوون بە شەش ڕۆژ درووست بکات، بەڵام بیست و سێ ساڵی پێ بچێت بۆ نووسینی قوڕئانێک. قوڕئانەکەش پڕاوپڕ بێت لە هەڵەی زمانەوانی و مێژوویی و زانستی و مەنتیقی و پڕ بێت لە خۆ بە درۆهێنانەوە(الناسخ والمنسوخ) و هەموو مێژووی ئاینەکەشی بە زەبری شمشێر و خوێن ڕشتن بڵاو بووبێتەوە، چونکە نەیتوانیوە بە شێوەیەکی مەعقول و لۆجیکیانە قەناعەت بە خەڵکی بکات. ئهگهر ئهوه گهورهترین کڵاو نهبێت له مێژوودا ئهی دهبێت چی بێت؟ تکایە بیر بکەوە بیرکردنەوە ناتکوژێت!

Comments
Post a Comment