Skip to main content

Posts

Showing posts from November, 2016

چیرۆکە درۆینەیەکی یونس

چیرۆکە درۆینەیەکی یونس لە نێو سکی ماسیدا و هەروەها دار کەلەکەکەی. یونس لە سکی ماسیدا یونس لەگەڵ هاوڕێکانی سواری کەشتی بوون. لەبەر قورس بوون، کەشتیەکە خەریک بوو لە ئاوەکەدا نوقم بێ، خەڵکەکە لەوە دەترسان هەموویان نوقمی ئاوەکە بن، لەبەر ئەوە تۆزێک لە قورئاسیی کەشتیەکە کەم بکەنەوە خەت و شێر و یا نسیب بە ناوی هەر کەسێکەوە دەربچوایە لە ئاوەکەیان دەهاویشت. یاری یەکەم پشک بە ناوی یونسەوە دەرچوو. گوایە دڵیان نەهاتووە فڕی دەنە ناو ئاوەکەوە و دیسان ەوە یانسیب و ئەم جارەش بە ناوی یونسەوە دەرچوو، بۆیە لە قورئان سورەی صافات ئایەتی ١٤١دا دەڵێ دیسان تیروپشک کرا و بە ناوی ئەوەوە دەرچوو. واتە پشک بە ناوی یونسەوە دەرچوو. هەر بۆیە یونس هەستا و خۆی رووت کردەوە و خۆی هاویشتە نێو دەریاکەوە. اللە ماسیەک رادەسپێرێ تاکوو خۆی بگەیەنێتە یونس و رزگاری بکا. راست لەو کاتەدا کە یونس خۆی حەوا دایە نێو ئاوەکەوە ماسیەکە دەمی کردەوە و قوتی دا. اللە بە ماسیەکەی وتبوو کە نابێ گۆشتی یونس بخوا و ئێسکەکانیشی ورد بکا. ئەمە لە تەفسیری ابن کثیر وەگیراوە. ئیتر یونس لە سکی ماسیەکەدا مایەوە تاکوو اللە ئیلهام و وەحی پێ کرد کە دە...