Skip to main content

چیرۆکە درۆینەیەکی یونس

چیرۆکە درۆینەیەکی یونس لە نێو سکی ماسیدا و هەروەها دار کەلەکەکەی.
یونس لە سکی ماسیدا
یونس لەگەڵ هاوڕێکانی سواری کەشتی بوون. لەبەر قورس بوون، کەشتیەکە خەریک بوو لە ئاوەکەدا نوقم بێ، خەڵکەکە لەوە دەترسان هەموویان نوقمی ئاوەکە بن، لەبەر ئەوە تۆزێک لە قورئاسیی کەشتیەکە کەم بکەنەوە خەت و شێر و یا نسیب بە ناوی هەر کەسێکەوە دەربچوایە لە ئاوەکەیان دەهاویشت. یاری یەکەم پشک بە ناوی یونسەوە دەرچوو. گوایە دڵیان نەهاتووە فڕی دەنە ناو ئاوەکەوە و دیسانەوە یانسیب و ئەم جارەش بە ناوی یونسەوە دەرچوو، بۆیە لە قورئان سورەی صافات ئایەتی ١٤١دا دەڵێ دیسان تیروپشک کرا و بە ناوی ئەوەوە دەرچوو. واتە پشک بە ناوی یونسەوە دەرچوو. هەر بۆیە یونس هەستا و خۆی رووت کردەوە و خۆی هاویشتە نێو دەریاکەوە. اللە ماسیەک رادەسپێرێ تاکوو خۆی بگەیەنێتە یونس و رزگاری بکا. راست لەو کاتەدا کە یونس خۆی حەوا دایە نێو ئاوەکەوە ماسیەکە دەمی کردەوە و قوتی دا. اللە بە ماسیەکەی وتبوو کە نابێ گۆشتی یونس بخوا و ئێسکەکانیشی ورد بکا. ئەمە لە تەفسیری ابن کثیر وەگیراوە.


ئیتر یونس لە سکی ماسیەکەدا مایەوە تاکوو اللە ئیلهام و وەحی پێ کرد کە دەبێ تاریکی و رەشایی لە نێو بەرێ و ئازار و سەختیەکان لا بدا و رەحمەت لە هەر ٧ قاتی ئاسماندا بڵاو بکاتەوە.
دوایە لە قورئاندا ئەم چیرۆکە درۆینە لە سورەی سەففاتدا درێژەی دەبێ و اللە یونس لە بیابانێک چۆڵ و قاقڕ بە نەخۆشی فڕێ دەدا. دەشڵێ ناردمانە ناو سەدهەزار کەس یان زیاتر.
لە هەمووی سەیر و سەمەرتر ئەوەیە کە اللە دوای ئەو هەموو دەردیسەرییە بەسەر ئەو یونسە هەژارەیدا هێناوە، منەتی بەسەردا دەکا و دەڵێ وَأَنبَتْنَا عَلَيْهِ شَجَرَةً مِّن يَقْطِينٍ (سەففات ١٤٦) (تەرزە کولەکەیەکمان لە لای رواند) نووسەری قورئان ناشڵێ "تەرز" کە بۆ لقی ئەم جۆرە روەکانە بەکار دێت دەڵێ "دار". وای زانیوە کولەکە بە دارۆیە! ئەم کارەشی کردووە تاکوو لەشی یونس لە سێبەری گەلا کولەکەدا بحەسێتەوە و تیشکی خۆر نەیسووتێنێ.
بە پێی ئەو چیرۆکەی قورئان و ئەو هەموو تەفسیرانەی کە لەسەر ئەم چیرۆکە داویانە دەبێ یونس ٤٠ رۆژ لە سکی ئەو ماسیەدا بووبێ. باشە لەو ماوەیەدا ئوکسیژنی نەویست ئاو و خواردنی نەویست، کاری دەسبەئاوی نەبوو؟ لە کوێ ئەم کارانەی کردووە؟
ـ باشە نەدەکرا اللە زەحمەت بکێشێ و دەست بە کەشتیەوە بگرێ تاکوو ئەو خەڵکە دەپەڕنەوە ئیتر ئەو هەژارەش نەکا بە خوەراکی ماسی؟
ـ ئەم کارەی اللە زۆرتر لە ئەشکەنجە و ددان پێدانان دەچێ. اللە ٤٠ رۆژ یونسی لە تاریکخانەیەکی یەک کەسیدا بەند کردووە و خەریک بوو زراوی بچێ، تاکوو هاتە سەر ئەو باوەڕەی کە لە قسەی اللە دەرنەچێ و پەیامەکانی ئەو نەک تەنیا لە سەر زەوی بەڵکوو لە ٧ قاتی ئاسماندا بڵاو بکاتەوە.
ـ نەدەکرا ئەو ماسیە وەک موتوری کەشتیەکە پاڵ بە کەشتیەکەوە بنێ یان بڕاتە بن کەشتیەکە و لە نوقم بوون بیپارێزێ؟
ـ وای دابنێن یونس ئەو کاتە ٧٠ کیلو بووبێ. ئایا نەدەکرا لەو کەلوپەلەی کە هەیانە ٧٠ کیلو فڕێ بدەنە نێو ئاوەکەوە و ئیتر واز لەم خەت و شیرەش بێنن؟
ـ ئەوەی کولەکەی بینی بێ، دەزانێ کە مرۆڤ ناتوانێ لە سێبەری گەڵاکانیدا خۆی حەشار بدا. گەلا کولەکەش بەری گەرما ناگرێ. ئایا اللە نەیدەتوانی دار بی یان داریکیتری بۆ بچێنێ؟
ئەم چیرۆکە هێندە نەزانانە و منداڵانە نووسراوەتەوە ئەگەر من بمنووسیایەتەوە ئێستا داوای لێبوردن دەکرد و دیسانەوە لە هەوەڵەوە دامدەڕشتەوە.
سەرکەوتوو بن.نوسراوەی کاک ح.د.

Comments

Post a Comment

Popular posts from this blog

نیکاح = گائین

يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَحْلَلْنَا لَكَ أَزْوَاجَكَ اللَّاتِي آتَيْتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ مِمَّا أَفَاء اللَّهُ عَلَيْكَ وَبَنَاتِ عَمِّكَ وَبَنَاتِ عَمَّاتِكَ وَبَنَاتِ خَالِكَ وَبَنَاتِ خَالَاتِكَ اللَّاتِي هَاجَرْنَ مَعَكَ وَامْرَأَةً مُّؤْمِنَةً إِن وَهَبَتْ نَفْسَهَا لِلنَّبِيِّ إِنْ أَرَادَ النَّبِيُّ أَن يَسْتَنكِحَهَا خَالِصَةً لَّكَ مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ قَدْ عَلِمْنَا مَا فَرَضْنَا عَلَيْهِمْ فِي أَزْوَاجِهِمْ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ لِكَيْلَا يَكُونَ عَلَيْكَ حَرَجٌ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿۵۰﴾ ( 50 ) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئێمه ئه‌و هاوسه‌رانه‌تمان بۆ حه‌ڵاڵ کردویت که ماره‌ییت پێ به‌خشیون، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که که‌نیزه‌کی تۆن و له جه‌نگدا به‌دیل گیراون ، هه‌روه‌ها کچه مامه‌کانت، کچه پووره‌کانت، کچه خاڵه‌کانت، کچی ئه‌و پوورانه‌ت که کۆچیان کرد له ته‌ک تۆدا، وه هه‌ر ئافره‌تێکی بڕوادار که ئه‌گه‌ر ویستی خۆی پێشکه‌شی پێغه‌مبه‌ر بکات، وه پێغه‌مبه‌ریش ویستی ماره‌ی بکات، که ئه‌مه‌یان تایبه‌تی تۆیه نه‌ك ئیمانداران، ئێمه ڕێ و شوێنمان بۆ ئه‌و...

قورئان قسەی موحەمەدە

قورئان قسەی موحەمەدە!!! هەر ئینسانێکی خاوەن عەقڵ و فام کاتێک سەرنج بداتە وتەکانی قورئان، بە ئاسانی تێدەگا کە قسەی خودی موحمەدە نەک الله. چەند نمونەێەک لە ئاێەتەکانی قورئان ئەم راستیەمان بۆ ئاشکرا دەکا کە قورئان وتەی  الله  نیە و موحەمەد نوسیویەتی بە هاوکاریی هاوڕێ و دامەزرێنەران و پێک هێنەرانی رێکخراوی ئیسلام. سورەتی النساء ئاێەتی ٨٢: أفلا يتدبرون القرآن ولو كان من عند غير الله لوجدوا فيه اختلافا كثيرا ئاێا بیر لە قورئان ناکەنەوە، ئەگەر لە لاێان خوداوە نەبواێەت ناتەبایی زۆرتان تێیدا دەبینی. بە پێی ئەم ئاێەتە نەدەبو قورئان تەنها یەک ناتەبایی تێدا هەبواێەت، بەڵام بە بەڵگەی خودی ئەێەتەکان سەرتاپای قورئان پڕە لە تەناقوز بێژی و ناتەبایی. بۆ نمونە لە ئاێەتی ٨٦ی سورەتی الکهف دا نوسراوە، رۆژ دەچیتە ناو کانیاوێکی لێڵ و شەو دادێت، یان لە ئاێەتی ٣ی الرعد و ئاێەتی ١٩ی الحجر دا دەڵێ کە زەوی تەختە، یان لە چەندین ئاێەت دا دەڵی کە خودا خۆی کەسانێکی دروست کردوە کە ئیمان ناهێنن و بۆ ئەوە دروستی کردون کە بیانسوتێنێت. لە سورەتی  الفاتحە ئاێەتی ١ تا ٧ ، بە تەواوی...

ناوی تەواوی ژن و کەنیزەکانی فەخری کائینات

ناوی تەواوی ژن و کەنیزەکانی فەخری کائینات( محمد) ۱. خدیجە کچی خویلد ۲. سود کچی زمعە بن قیس ۳. عایشە کچی ابوبکر ٤. حفصە کچی عمر ابن خطاب ٥. ام سلمە کچی امیە ٦. زینب کچی جحش الاسدیە ۷. جویریە کچی حارث ٨. رملە کچی ابو سفیان بن الحرب ۹. صفیە کچی حیس بن اخطب ۱۰. میمونە کچی حارث الهلایە ۱۱. فاطمه کچی سریح ۱۲. هند کچی یەزید ۱۳. عصماء کچی سیاء ۱٤. زینب کچێکی تری یزید ۱٥. قتیلە کچی قیس ۱٦. اسماء کچی نعمان بن شراحیل ۱۷. فاطمه کچی صحاک ۱٨. ماریە کچی شمعون قبطی ۱۹. ریحانە کچی زید قرظی ۲۰. غزیە لە کەنیزەکانی محمد؟ ۲۱. ضعا کچی سلیم ۲۲. قضیە کچی جابر ۲۳. زینب کچی خزیحە ۲٤. هاجر کچی خلیفە البلکی ۲٥. عالیە کچی ظلبیسان ۲٦. قوتیلە بن قیس ۲۷. خولە بنت الهندیل ۲٨. لیلی بنت الخظیم پیرە ژنێک بوو لە خێڵی بنی خزرج ۲۹. ام هانی کچی ابو طالب ۳۰. صفیە کچی بشارمە عنبری ۳۱. صباعە کچی عامر بن قرطاکه پێغەمبەر داوای لە کوڕەکەی کرد کوڕەکەی وتی دایکم زۆر پیرە بەڵام محمد ...