Skip to main content

Posts

Showing posts from May, 2015

ئایا خودا بوونی هەیە

ئایا خودا بوونی هەیە ! ئێوارە کە گەڕامەوە، دۆستێکی ئازیزم نامەیەکی بۆ ناردم کە بێمە سەر هێڵ و دەمەتەقێیەک بکەین. دوای سڵاو و هەواڵپرسیی، داوای یارمەتیی کرد تا بچێت نوێژ بکات، هەرچەندە بەلامەوە سەیر بوو، بەڵام پێم گوت بفەرموو، چاوەڕێت دەکەم. کە نوێژەکەی کرد و هاتەوە، پێم گوت ئەمە لە کەیەوە دەست بە نوێژ کردن کردووە و بووی بە کەسێکی ئیماندار، تۆ خۆت بە ئەتایست دەخوێندەوە و باوەڕت بە بوونی خوا نەبو و، چۆنە وا بیر و باوەڕت گۆڕا. گوتی دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر گەیشتمە ئەو قەناعەتەی کە ئەگەر خوا نەبێت، من لەم دونیایەدا هیچم دەست ناکەوێت، خۆشییەکی کاتییە، بەڵام ئەگەر ئیمانداربم و نوێژ بکەم، ئەوا بەهەشتی ئەو دونیا مسۆگەر دەکەم، خۆ ئەگەر دەرکەوت خواش نییە، ئەوا بەو نوێژ کردنە هیچ زیانێکم پێ ناگات.    بەردەوامبە لە خوێندنەوە >>>

هەڵەکانی قوڕئان ؛درۆه کانی محمد

محمد له‌سه‌ره‌تای په‌یامبه‌رێتی و هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ی له‌ مه‌ککه‌ به‌هێمنی و دور له‌ کوشتار و توند و تیژی و ئازاردان هه‌وڵی به‌ موسڵمان کردنی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی ئه‌دا ، به‌ڵام که‌مترین خه‌ڵک باوه‌ڕیان پێکرد به‌هۆی داواکردنی به‌ڵگه‌ بۆ هۆکاری په‌یامبه‌ربوونی (موعجیزه‌ ـ کارێک یا شتێک که‌ له‌ توانای مرۆڤدا نه‌بێت ، که‌ هۆکاری سه‌ره‌کی په‌یامبه‌ر بوون بووه‌ ، نمونه‌ عیسا و موسا هتد.... ) که‌ محمد هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌بووه‌ جگه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ و باسکردنی چیرۆک و ڕوداوی سروشتی کۆن و بیسراوی تایبه‌ت به‌ به‌ناو په‌یامبه‌ره‌کانی پێشتر ، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش محمدی وه‌ک و نه‌خۆش و درۆزنێک پیشان داوه‌ ، دۆڕاوه‌ و سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌س نه‌هێناوه‌ له‌ په‌یامبه‌راێتیه‌که‌ی و به‌موسوڵمان کردنی خه‌ڵکی ۰  دوای بێ هیوابوونی له‌ مه‌ککه‌ و کۆچکردنی بۆ مه‌دینه‌ هه‌ژاری و هاوکات چالاکی خه‌ڵکی مه‌دینه‌ له‌ شه‌ڕکرن دا به‌تایبه‌تی و به‌هۆی کێشه‌و ململانێی نێوان هه‌ردوو هۆزی (الأوس والخزرج) محمد سودی له‌و بارودۆخه‌ی ناوچه‌که‌ وه‌رگرت و شێوازی و بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ی گۆڕی ۰ چه‌ند ئایه‌تێکی محم...