Skip to main content

ئایا خودا بوونی هەیە



ئایا خودا بوونی هەیە !

ئێوارە کە گەڕامەوە، دۆستێکی ئازیزم نامەیەکی بۆ ناردم کە بێمە سەر هێڵ و دەمەتەقێیەک بکەین. دوای سڵاو و هەواڵپرسیی، داوای یارمەتیی کرد تا بچێت نوێژ بکات، هەرچەندە بەلامەوە سەیر بوو، بەڵام پێم گوت بفەرموو، چاوەڕێت دەکەم.

کە نوێژەکەی کرد و هاتەوە، پێم گوت ئەمە لە کەیەوە دەست بە نوێژ کردن کردووە و بووی بە کەسێکی ئیماندار، تۆ خۆت بە ئەتایست دەخوێندەوە و باوەڕت بە بوونی خوا نەبوو، چۆنە وا بیر و باوەڕت گۆڕا.

گوتی دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر گەیشتمە ئەو قەناعەتەی کە ئەگەر خوا نەبێت، من لەم دونیایەدا هیچم دەست ناکەوێت، خۆشییەکی کاتییە، بەڵام ئەگەر ئیمانداربم و نوێژ بکەم، ئەوا بەهەشتی ئەو دونیا مسۆگەر دەکەم، خۆ ئەگەر دەرکەوت خواش نییە، ئەوا بەو نوێژ کردنە هیچ زیانێکم پێ ناگات.
  بەردەوامبە لە خوێندنەوە >>>


بەدەست خۆم نەبوو، کە وای گوت، قاقایەکی بەرزم بۆ کرد و تا ماوەیەک هەر بە قسەکەی پێ دەکەنیم، تاکو هەستم کرد پێی ناخۆشە.

بەداخەوە، دەرفەتی ئەوەی نەدام هۆکارەکەی بۆ ڕوون بکەمەوە و، بە زویر بوونەوە ماڵئاواییی لێ کردم و گوتی کارم هەیە دەڕۆم. دوو-سێ جاریش پەیوەندییم پێوە کرد هەر وەڵامی نەدامەوە. .

بلەیز پاسکاڵ – فەیلەسووف و زانای بیرکاری
بلەیز پاسکاڵ ١٦٢٣-١٦٦٢، فەیلەسووف و بیرکاریزانی (نازانم هاوبەرانبەرێکی گونجاوە بۆ mathematician یان نا) فڕەنسایی، سێ سەدە و نیو پێش ئێستا، تێڕوانینێکی فەلسەفیی بەرگریکارانەی لە ئایین بڵاو کردەوە لە ڕێگەی بیرکارییەوە.

بۆ ئاسان تێگەیشتن لە گرەوەکەی پاسکاڵ، دیناری ئاسنی جارانی خۆمان بە نموونە دەگرین، دوو دیوی هەبوون کە شێر و خەتمان پێ دەگوتن و، کە دینارەکە هەڵ دەدەیت؛ بە ڕێژەی ٥٠/٥٠ ئەگەری هەیە شێر یان خەت بێت.

تیۆرەکەی پاسکاڵیش لەسەر هەبوون و نەبوونی خوا بەم جۆرەیە:

گرەو یان تیۆرەکەی پاسکاڵ
ەو پێیە، چوار دەرەنجامی هەیە:

١-مرۆڤ ئەگەر بڕوای بە بوونی خوا هەبێ، وە دەرکەوت خوا هەیە، ئەوا بەهەشتی بێ کۆتاییی مسۆگەر دەکات.

٢- مرۆڤ ئەگەر بڕوای بە بوونی خوا هەبێ، وە دەرکەوت خوا نییە، زیانێکی سنووردار دەکات.

٣- مرۆڤ ئەگەر بڕوای بە بوونی خوا نەبێ، وە دەرکەوت خوا هەیە، ئەوا دۆزەخی بێ کۆتاییی تووش دەبیت.

٤- مرۆڤ ئەگەر بڕوای بە بوونی خوا نەبێ، وە دەرکەوت خوا نییە، قازانجێکی سنووردار دەکات.


بەم جۆرە، لای پاسکاڵ، تەنیا خاڵی یەکەم سوودی نەبڕاوەی بۆ مرۆڤ هەیە، بۆیە دەبێت مرۆڤ باوەڕی بە خوا هەبێت. سێ خاڵەکەی دیکە، قازانجی سنووردار، یان زیانی سنووردار و نەبڕاوەی بەدواوەیە.



ئەم لێکدانەوەیەی پاسکاڵ، هەر لە سەردەمی خۆیشی دژبەری هەبووە و ڕەخنەی لێ گیراوە. با لەوەش بگەڕێین کە لە ڕێگەی لۆژیکەوە تا چەند دروستە.

بەڵام مرۆڤ، لە سەددەی بیست و یەک دا، هێشتا لەو لێکدانەوەیەی سێ سەد ساڵ پێش ئێستا تێ نەپەڕی بێت، کارەساتە.

وابزانم لە ڕشتەی مرواری-دا بوو جارێک خوێندمەوە کە کابرایەکی شیوعی دەستی کردبووە نوێژ کردن، پێیان گوت کابرا تۆ بڕوات بە خوا و بوونی خوا نییە، ئەم نوێژ کردنەت لە چی، ئەویش گوتبووی، وەڵڵا دەڵێم نەوەک ڕاست دەر بچێت، با نوێژ بکەم، خۆ ئەگەریش وا نەبوو ئەوا چاتر

Comments

Popular posts from this blog

نیکاح = گائین

يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَحْلَلْنَا لَكَ أَزْوَاجَكَ اللَّاتِي آتَيْتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ مِمَّا أَفَاء اللَّهُ عَلَيْكَ وَبَنَاتِ عَمِّكَ وَبَنَاتِ عَمَّاتِكَ وَبَنَاتِ خَالِكَ وَبَنَاتِ خَالَاتِكَ اللَّاتِي هَاجَرْنَ مَعَكَ وَامْرَأَةً مُّؤْمِنَةً إِن وَهَبَتْ نَفْسَهَا لِلنَّبِيِّ إِنْ أَرَادَ النَّبِيُّ أَن يَسْتَنكِحَهَا خَالِصَةً لَّكَ مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ قَدْ عَلِمْنَا مَا فَرَضْنَا عَلَيْهِمْ فِي أَزْوَاجِهِمْ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ لِكَيْلَا يَكُونَ عَلَيْكَ حَرَجٌ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿۵۰﴾ ( 50 ) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئێمه ئه‌و هاوسه‌رانه‌تمان بۆ حه‌ڵاڵ کردویت که ماره‌ییت پێ به‌خشیون، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که که‌نیزه‌کی تۆن و له جه‌نگدا به‌دیل گیراون ، هه‌روه‌ها کچه مامه‌کانت، کچه پووره‌کانت، کچه خاڵه‌کانت، کچی ئه‌و پوورانه‌ت که کۆچیان کرد له ته‌ک تۆدا، وه هه‌ر ئافره‌تێکی بڕوادار که ئه‌گه‌ر ویستی خۆی پێشکه‌شی پێغه‌مبه‌ر بکات، وه پێغه‌مبه‌ریش ویستی ماره‌ی بکات، که ئه‌مه‌یان تایبه‌تی تۆیه نه‌ك ئیمانداران، ئێمه ڕێ و شوێنمان بۆ ئه‌و...

قورئان قسەی موحەمەدە

قورئان قسەی موحەمەدە!!! هەر ئینسانێکی خاوەن عەقڵ و فام کاتێک سەرنج بداتە وتەکانی قورئان، بە ئاسانی تێدەگا کە قسەی خودی موحمەدە نەک الله. چەند نمونەێەک لە ئاێەتەکانی قورئان ئەم راستیەمان بۆ ئاشکرا دەکا کە قورئان وتەی  الله  نیە و موحەمەد نوسیویەتی بە هاوکاریی هاوڕێ و دامەزرێنەران و پێک هێنەرانی رێکخراوی ئیسلام. سورەتی النساء ئاێەتی ٨٢: أفلا يتدبرون القرآن ولو كان من عند غير الله لوجدوا فيه اختلافا كثيرا ئاێا بیر لە قورئان ناکەنەوە، ئەگەر لە لاێان خوداوە نەبواێەت ناتەبایی زۆرتان تێیدا دەبینی. بە پێی ئەم ئاێەتە نەدەبو قورئان تەنها یەک ناتەبایی تێدا هەبواێەت، بەڵام بە بەڵگەی خودی ئەێەتەکان سەرتاپای قورئان پڕە لە تەناقوز بێژی و ناتەبایی. بۆ نمونە لە ئاێەتی ٨٦ی سورەتی الکهف دا نوسراوە، رۆژ دەچیتە ناو کانیاوێکی لێڵ و شەو دادێت، یان لە ئاێەتی ٣ی الرعد و ئاێەتی ١٩ی الحجر دا دەڵێ کە زەوی تەختە، یان لە چەندین ئاێەت دا دەڵی کە خودا خۆی کەسانێکی دروست کردوە کە ئیمان ناهێنن و بۆ ئەوە دروستی کردون کە بیانسوتێنێت. لە سورەتی  الفاتحە ئاێەتی ١ تا ٧ ، بە تەواوی...

ناوی تەواوی ژن و کەنیزەکانی فەخری کائینات

ناوی تەواوی ژن و کەنیزەکانی فەخری کائینات( محمد) ۱. خدیجە کچی خویلد ۲. سود کچی زمعە بن قیس ۳. عایشە کچی ابوبکر ٤. حفصە کچی عمر ابن خطاب ٥. ام سلمە کچی امیە ٦. زینب کچی جحش الاسدیە ۷. جویریە کچی حارث ٨. رملە کچی ابو سفیان بن الحرب ۹. صفیە کچی حیس بن اخطب ۱۰. میمونە کچی حارث الهلایە ۱۱. فاطمه کچی سریح ۱۲. هند کچی یەزید ۱۳. عصماء کچی سیاء ۱٤. زینب کچێکی تری یزید ۱٥. قتیلە کچی قیس ۱٦. اسماء کچی نعمان بن شراحیل ۱۷. فاطمه کچی صحاک ۱٨. ماریە کچی شمعون قبطی ۱۹. ریحانە کچی زید قرظی ۲۰. غزیە لە کەنیزەکانی محمد؟ ۲۱. ضعا کچی سلیم ۲۲. قضیە کچی جابر ۲۳. زینب کچی خزیحە ۲٤. هاجر کچی خلیفە البلکی ۲٥. عالیە کچی ظلبیسان ۲٦. قوتیلە بن قیس ۲۷. خولە بنت الهندیل ۲٨. لیلی بنت الخظیم پیرە ژنێک بوو لە خێڵی بنی خزرج ۲۹. ام هانی کچی ابو طالب ۳۰. صفیە کچی بشارمە عنبری ۳۱. صباعە کچی عامر بن قرطاکه پێغەمبەر داوای لە کوڕەکەی کرد کوڕەکەی وتی دایکم زۆر پیرە بەڵام محمد ...